Science 6 Science 6
recent

زانیاری نوێ‌

recent
recent
چاوەڕوان بە ...
recent

ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڕیارى دا زەوى بەجێ بێڵێت ئایا دەتوانن ئەوە بکەن؟


چی ئەبێ ئەگەر : مرۆڤ بڕیارى دا زەوى بەجێ بێڵێت , ئایا دەتوانن ئەوە بکەن؟

لە زۆرێک لە چیرۆک و فیلمە خەیاڵیە زانستیەکان , مەترسیەکى گەورە هەڕەشە لە بوونى مرۆڤ ئەکات لەسەر زەوى , وەکو جەنگە ئەتۆمیەکان یان پیسبوون یان کەمى خۆراک یان هەرشتێکى تر . فیلمى (لە نێوان ئەستێرەکان Interstellar) باشترین نمونەیە بۆ ئەم بابەتەى ئێستا باسى ئەکەین. هەمیشە نوسەرەکانى ئەو جۆرە چیرۆکانە ڕێگا چارەیەکى خەیاڵى باس دەکەن ئەویش ڕاکردن و بەجێهێشتنى زەویە لەتاو ئەو مەترسیانە . بەڵام چى ئەبێ ئەگەر مرۆڤایەتى بەڕاستى توشى ئه‌م حاڵەتە بوو ؟؟ ئەگەر مەترسیەک هەڕەشەبوو بۆ سەر مرۆڤایەتى وە هیچ چارەیەک نەبوو تەنها ڕاکردن نەبێت , وە نیشتمانە کۆنەکەمان کە زەویە بە جێی بێڵین ؟؟ خۆت سەرقاڵ مەکە بە هۆکارى ئەمە , واى دادەنێن کە ئەمە ڕاستە , بەڵام ئایا ڕێگایەکى زانستى هەیە بۆ ئەوەى خۆمان و داهاتومان ڕزگار بکەین؟؟  ئایا هەموو ئەو وزەیەى ئەو کات  لە سەر زەوى هەیە بەشمان ئەکات؟؟ بۆ ئەوەى بزانین توانامان هەیە ئەوە بکەین , هەڵدەستین بە هەڵسەنگاندنى وزەى پێویست سەرەتا . لەدواى خەمڵاندنەکە دەرکەوت 4 گێگا جوڵمان پێوستە بۆ ئەوەى مرۆڤێک کە کێشى 65 کیلۆگرامە دەریکەین لە زەوى , ئەوەش بە چاو خشاندنەوە بەو ڕێگایەنەى بەکاردێن ئیتر رۆكێت بێت یان تۆپ یان ئەسانسۆری گەردونى . وە 4 گێگا جوڵ یەکسانە بە 66.67 مێگاوات لە کاتژمێرێکدا, کە ئەویش بەکاربردنێکى ئاساى ماڵێکە لە دوو مانگدا , یان نزیکەى 90 کیلۆگرام سوتەمەنى شل. لە کاتى هەژمارکردنى وزەى پێویست بۆ 7 ملیار کەس , ئەوە پێویستمان بە (2.6 * 1018 ) جوڵ ئەبێ , کە ئەویش 5 % ئەو وزەیەیە کە لە جیهاندا بەکاردێ . پێئەچێ ئاسان بێ کارە , بەڵام پەلەمەکە بۆ گەیشتن بە بەرهەم هێنانى کۆتاى , لەبەرئەوەى هێشتا بەربەست زۆرماوە لە بەردەمت.


ئەم بڕە هەژمارکراوە لە وزە بریتیە لە وزەى پێویست بۆ دەرکردنى ئێمە و بەس بەبێ هیچ شتێکى تر, بەبێ هەژمارنەکردنى ئەو وزە بۆ ئەو شتەی کە ئەمان گوێزێتەوە واتا ساروخ و کەشتى ئاسمانى . ئەمەش واتا (2.6 * 1018) جوڵ کەمترین بڕی وزەیە پێویستە. ئەگەر بڕیارمان دا موشەک بەکاربێنین هەروەک ناسا ئەیکات لەگەڵ کەشتیوانەکان لە وێستگەى نێودەوڵتى گەشتە گەردونیەکان , ئەوە کارەکە قورسترە ئەبێت ئەویش بەهۆى ئەو کێشە سەرەکیەى لە موشەکەکاندا هەیە , چونکە قەبارەى گەورە و قورسە و وە پێوستى بە هەڵگرتنى سوتەمەنی ئەبێت ئەمەش واتا کێشێکى زیادەى تر.

وتمان وزە یەکسانە بە 90 کیلۆگرام لەسوتەمەنى بۆ هەڵگرتنى کەسێک کە کێشى 65 کیلۆگرام بێت . کاتێک سوتەمەنیەکە بۆ زیاد ئەکەین کێشەکەى ئەبێتە 155 کیلۆگرام , وە پاشان پێویستمان بە 215 کیلۆگرام سوتەمەنى ئەبێت , بەمەش بڕى سوتەمەنى هەڵگیراو زیاد ئەکەین , کێشەکەش زیاد ئەبێت. بەڵام لە شانسى ئێمە کارەکە ناگاتە بازنەیەکى  بەتاڵ , ئەویش بەهۆى تەکنیکى فڕینى ئۆتۆماتیکى .لەبەرئەوەى موشەک هەموو ئەو بڕە وزەیە هەڵناگرێ بەدرێژای ئەو ماوەیە , چونکە کێشى گشتى سوتەمەنیەکە کەم ئەبێتەوە لەگەڵ کاتدا , ئەمەش بڕی وزەى پێوست کەمتر بەکاردێت . هەروەها موشەک بەچەن قۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت بەشێکى تەواوى ساروخەکە جیائەبێتەوە لە دواى تێپەڕاندنى خولێکى گەشتەکە , ئەمەش کێشەکەى کەمتر ئەبێت , وە سوتەمەنى پێویستە بۆپاڵنانى موشەکەکە ئەمێنێتەوە لەدەرەوەى هێزى کێشکردنى زەوى .

وە بە بەکارهێنانى هاوکێشەى چیاکوفسکى بۆ هەژمارکردنى سوتەمەتى پێویست بۆ دەرکردنى کەشتیک کە کێشەکەى تەنیکە , پێویستمان بە 20-50 تەن سوتەمەنى ئەبێت . وە بۆ دەرکردنى مرۆڤایەتى کە کێشى نزیکەى 400 ملێۆن تەنە ئەو کات پێویستمان بە زیاتر لە 2 ملیار تەن سوتەمەنی ئەبێت, ئەمەش بەبێ هەژمارکردنى کێشى کەشتیەکان یان ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە ئەیان گوازێتەوە بۆ شوێنى دەرچونى کەشتیەکان. هەتا بەبێ هەژمارکردنى ئاو و خواردن و ئاژەڵەکان گەر بڕیاردرا بییان هێنین لەگەڵ خۆمان. وە بەبێ هەژمارکردنى ئەو وزەیەى بۆ دروستکردنى کەشتیەکان بەکاردێ . وە ئەو بڕە وزەیە بەکاردەبرێ زۆرترین بڕى وزەی یەدەکى جیهانە , بەڵام هێشتا ئەستم نیە , مادام تێۆریەن ئەکرێ.
 
ئەسانسۆرى ئاسمانى :
بەڵام , کێ ئەڵێ ڕێگاى دەربازبوون تەنها رۆكێته‌؟ ئەوە بەدڵنیاى بیرى لەڕێگاى تر نەکردۆتەوە ؟ بۆ نمونە ئەتوانین ئەسانسۆرى ئاسمانى بەکاربێنین ! یان شەپۆلێکى پێکدا کێشان بەتەقینەوەیەکى ئەتۆمى بۆ دەرپەڕاندنمان !!! ئەم بیرۆکە شێتانە پێشنیارکرابوون پێش ئەوەى شۆڕشى گەردونى دەست پێبکات , بگرە چەندین زانا بە جدى کار لەسەر ئەم بیرۆکانە ئەکەن .ئەسانسۆرى ئاسمانى بیرۆکەیەکى خەیاڵیە بۆ گەشتکردن بۆ ئاسمان بە ئاسانى , بەڵام لە ڕاستیدا گەشتکردن بە ئەسانسۆرى ئاسمانى تا ئێستا خەیاڵێکى زانستى ئەستەمە  . بیرۆکەکە دەڵێ ئێمە مانگە دەستکردەکە دەنێرین بۆ ئاسمان کە بەستراون بە توڵێک لە گەردونەوە , وە توڵەکە درێژ و ڕاست ئەبێت بەهۆى هێزى لە چەق دەرکەر .پاشان بەو حەبلانە بە ئاسانى سەردەکەوین بە بەکارهێنانى بزوێنەرى کارەباى یان ئەتۆمى یان دەست ئەگەر توانیت . بەڵام کێشەى سەرەکى ئەم بیرۆکەیە ئەوەیە هیچ توڵێکى بەهێز نیە بتوانێ هەموو ئەو کێشە هەڵگرێ . بۆ ئەوەى ئەو توڵە دروستکەین پێوستمان بە ماددەیەک ئەبێت کە دە هێندە بەهێزتربێت لە هەرماددەیەکى تر کە ئێستا هەیە . وە هیواى ئێستامان نانۆى لولەکى کاربۆنیە Carbon Nanotube وە لەوانەیە هێزى پێویستى هەبێت , ئەگەر بتوانرێت چارەسەرى ئەم کێشەیە بکەین ئەوە هەندێ کێشە ئەمێنێ کە ئەندازیارەکان ئەتوانن چارەسەرى بکەن.


وە ئەو ڕێگایەى تر کە پێشنیارکراوە ئەویش بەکارهێنانى وزەى ئەتۆمیە , بەڵام دژوارتر , ئەویش قۆستنەوەى شەپۆلێکى پێکداکێشانى زۆر بەهێزە لە ئەنجامى وزەى ئەتۆمى .ئەگەر توانیمان کەشتیەکى ئاسمانى قەڵغانى دروست کەین کە بەرگەى ئەو خورپەى ئەو تەقینەوە ئه‌تۆمیه‌ بگرێ , پاشان دانانى لەهەوا لە خولگەیەکى سەروى تەقینەوە ئه‌تۆمیه‌كه‌ , ئەمەش وزەى پێویستمان ئەداتێ تا لە هێزى کێشکردنى زەوى دەرچین . بەڵام لە ڕاستیدا هێزى بۆمبێکى ئەتۆمی بەسە بۆ هەڵدانى شارێک بۆ ئالسمان نەک هەر رۆكیتێكی ئاسمانى .سەرەڕاى نامۆى ئەم کارە , هەموو هەوڵێکدراوە بۆ تاقیکردنەوە . لە شەستەکانى سەدەى ڕابردوو حوکمەتى ئەمریکى هەوڵیدا کەشتیەکى ئاسمانى دروستبکات کە تواناى بەرگەگرتنى هێزى تەقینەوەى ئەتۆمی هەیە , ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زانا فریمان دایسۆن کە پڕۆژەکەى ناونا ئۆریۆن Project Orion بەڵام پڕۆژەکە وەستێنرا پێش ئەوەى هیچ نمونەیەکى لێدروستبکرێ . وە ئەوانەى دژى وەستانەوە ئەیان وت نابێت هیچ بۆمبێکى ئەتۆمى بتەقێنرێتە بەرگە هەواوە بەبێ هیچ هۆیە جگە لە ناردنى هەندێ کەشتیوان , چونکە کاریگەریەکانى ژینکە وێرانکەر ئەبێت . وە جۆرج دایسۆن کوڕى فریمان دایسۆن کتێبێکى دانا لەسەر چیرۆکى کەشتى ئاسمانى ئەتۆمى کە باسى پڕۆژەکە ئەکات.

بەڵام وەڵامى کۆتاى بۆ ئەم پرسیارە بە نادیارى ئەمێنێتەوە , ناردنى کەسێک یان کۆمەڵێ ئەبێت بەڵام ناردنى هەموو مرۆقەکان ئەستەمە , وە ئەگەر کارەساتێکى گەورە ڕوویدا ئەوە مرۆڤ لە ناو دەچێ , وە هیچ کاتی وامان لەبەردەست نیە تا ڕووبەڕوى بێتەوە , یان بە سنگێکى فراوان ڕووبەڕوى مردن بینەوە.!!




science 6

پێگەی :

بەخێرهاتی بۆ نێو ئەم ماڵپەرە بەهیوای سود بینین

recent


هەموومافێكی پارێزراوە بۆ

Ranjdar ISE

2018