Science 6 Science 6
recent

زانیاری نوێ‌

recent
recent
چاوەڕوان بە ...
recent

حاڵه‌تی (Hypersomnolence) چیە ؟ ||

ئه‌م حاڵه‌ته‌ واتە کەسێک بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر خەواڵو بێت ، بێ گوێدانە ئەوەی کە بۆ ماوەی چەند كاتژمێر ئەو کەسە نووستوه‌. خەلکانێکی زۆر بێ بەشن لە نوستنی پێویست یان بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر ھەست بە ماندوێتی دەکەن لە کاتە جیاوازەکانی ژیانیان ، لە لایەکی ترەوە ، ئەو کەسانەی کە توشی ئەم بارودۆخە دەبن سەرەڕای ئەوەی کاتژمێری پێویست خەوتون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام ھەست بە ماندوویەتی و بێھێزی دەکەن ئەم حالەتە دەکرێ ببێتە کێشە بۆ کەسی توشبوو چونکە کاریگەری دروست دەکات لەسەر تواناکانی و لە کاتی کارکردن و خوێندنگا دەکرێ کاریگەری ھەبێ لەسەر سەلامەتی کەسەکە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتومبێل، دەتوانین بلێین نیشانەیەکی سەرەکی ناتەندروەستی کەسەکەیە.
بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان گەنجانی تەمەن 17-24 باوە. لە نیشانەکانی خەواڵوویی، بەقورسی ھەڵسان لە خەو، خەوڵێکەوتن لە ھەر کات و شوێنێ، و ھەستکردن بە ماندوویەتی بەردەوام یەکێکە لە نیشانە سەرەتاییەکانی خەواڵووبوون، کەسی توشبوو بە (Hypersomnolence) لەگەل ئەوەی ماوەی خەوتنی لە شەودا لە حەوت سەعات تێپەر دەکات بەلام بەردەوام ھەست بە ماندوویەتی و بێ ھێزی دەکات.
لە نیشانەکانی تری ئه‌م حاڵه‌ته‌ :

* خەوتن چەند جارێک لە ڕۆژێکدا
* بەگرانی ھەستان لە خەودا
* ھەستکردن بە شڵەژان و شپرزەیی لە کاتی ھەڵسان لە خەودا.
* خەوتن زیاتر لە 9 کاتژمێر بەلام ھەست بە پشوو ناکات.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ دەکرێت بە سێ بەشەوە:
- حاڵه‌تی (acute Hypersomnolence) دەشێ یەک مانگ یان کەمتر بخایەنێت.
- حاڵه‌تی (Subacute Hypersomnolence) ماوەی 1-3 مانگ دەخایەنێت.
- حاڵه‌تی (persistent Hypersomnolence) زیاتر لە سێ مانگ دەخایەنێت.
خەواڵووبون ھاوشێوەی جۆرێکیتری شێواویە لە خەوتن ناسراوە بە (Narcolepsy) ئەویش نۆرە خەوێکی کورت و لە ناکاوە.
توێژەرەوان تا ئێستا کار لەسەر ئەو ھۆکارە ئەکەن کە چ کارلێکێک ڕوودەدات لە مێشکدا کە دەبێتە ھۆی خەواڵووبوون، ئەو کەسانە مێشکیان مادەیەکی کیمیای زۆر دەردەکات کە ناسراوە بە ھۆکاری خەو لێھاتن، ئەو زۆربوونە دەکرێ وەک حەپی خەو کار بکات، لەگەل ئەوەشدا هێشتا ئەو ماددەیە یاخود ئەو گەردەیان نەدۆزیتەوە کە بە دیاریکراوی تێوە گلابێت لەو حاڵەتە ، ئەوان باوەڕیان وایە ئەمە کارلێک دەکات لەگەڵ ماددەیەک کە ناوی دەبەن بە (GABA)، کە بەرپرسیارە لە بەربوونەوەی ئاستی خەوتن لە مێشکدا، ئەم مادەیە وەک ھێمکەرەوەیەکی پزیشکی بەکاردێت بەدرێژایی ماوەی نەشتەرگەری بۆ مانەوەی نەخۆش لە دۆخێکی بێ ئاگایی.
چارەسەر:
* دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ماددە وریاکەرەوەکان وەک کافایین و نیکۆتین.
* خواردنەوەی ماددە کحولیەکان بە رێژەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی خەواڵووبوون.
* دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی دەبنە ھۆی دڵەکزێ ، ئەو خواردنانەی پێویستی بە رێژەیەکی زۆر لە چەوری ھەیە بۆ ئامادەکردنیان، خواردەنە سوورکاروەکان، ژەمە توونەکان، میوە ترشەکان...
* خەوتن لە کەشێکی ئارام، دوورخستنەوەی مۆبایل، و ئینتەرنێت، کۆمپیوتەرو ڕووناکی بەھێز.
ھەروەھا رێگەی پزیشکیش بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، بەکارھێنانی چەند دەرمانێکی پزیشکی لەوانه‌:
* amphetamine
* methylphenidate
* modafinil
سه‌رچاوه‌: https://goo.gl/hMnYqM
science 6

پێگەی :

بەخێرهاتی بۆ نێو ئەم ماڵپەرە بەهیوای سود بینین

recent


هەموومافێكی پارێزراوە بۆ

Ranjdar ISE

2018