Science 6 Science 6
recent

زانیاری نوێ‌

recent
recent
چاوەڕوان بە ...
recent

16 ڕاستی دەربارەی شەطرەنج

1- بیردۆزی زۆر ھەیە دەربارەی مێژووی سەرھەڵدانی یاری شەتڕەنج وە چەندان بۆچوونی جیاواز ھەیە ، ھەندێک لە مێژوو نوسان مێژووی سەرھەڵدانی دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پەیامبەر سولەیمان، وە ھەندێکی تر دوورتر دەڕۆن و دەڵێن لە سەردەمی فیرعەونەکاندا سەری ھەڵداوە وە ھەندێکی تر دوورتر دەڕوانن و دەڵێن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتی نێوان دوو ڕوبار 2000 ساڵ پ.ز، بەڵام مێژوونوسی شەتڕەنج "دونکان فۆربس " دەڵێت مێژووی سەرھەڵدانی یاریەکە دەگەڕێتەوە بۆ 5000 ساڵ بەر لە ئێستا وە لە ھیندستان سەری ھەڵداوە ، ئه‌مه‌ش زیاتر ڕێی تێده‌چێت.

2- یاری شەتڕەنج لە ھیندەوە گەشەی کرد لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریەت Gupta، وە ھندییەکان پێیان دەوتChaturanga ، پاشان گواسترایەوە بۆ ئیمپڕاتۆرییەتی فارس ، وە دواتر بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست گواسترایەوە پاش فەتحی وڵاتی فارس لەلایەن موسوڵمانانەوە. وە پاش فەتحی ئەندەلوس ئەوا شەتڕەنج بڵاوبویەوە بە ئیسپانیا و پاشان بە ئەوروپادا.




3- یەکەم تەختەی یاری شەتڕەنج بە ھەردوو ڕەنگەکەی ڕەش و سپی لە ئەوروپا بووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1090 ز .

4- زانایانی دەروونی ئامۆژگاری دەکەن کە یاری شەتڕەنج ئەنجام بدەین وەک ڕێگایەک بۆ بەھێز کردنی یادگە ، ھەروەھا یارمەتی کەسێک دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گیروگرفتەکانی لە ژیانی ئاساییدا ، وە لات نامۆ نەبێت کاتێک دەبیستیت کە شەتڕەنج ڕکابەرێکی سەختی نەخۆشی لە بیرچونەوەیە .

5- ھەندێک ووڵات بە سەربازی شەتڕەنج دەڵێن سەربازی پیادە ، لە کاتێکدا لە ئەڵمانیا و ئیسپانیا پێی دەڵێنجوتیار .



6- کۆنترین یاری تۆمارکراوی شەتڕەنج لە مێژوودا ، لە دەوروبەری ساڵی 900 زاینی بووە لە نێوان مێژوو نوسێک لە بەغداد لەگەڵ خوێندکارەکەی.

7- لە ھەندێک وڵاتدا بە پارچەی Queen دەڵێن وەزیر .

8- دووەم کتێب کە چاپ کراوە بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی یاری شەتڕەنج بووە. 

9- لە ساڵی 1985 دا  ئیریك ناپۆرت - Eric Knoppert  ، كه‌ یاریزانی شه‌تڕه‌نج بوو 500 یاری لە جۆری 10 خولەکی ئەنجامدا لە ماوەی 68 کاتژمێردا.

10- ژمارەی پێوانەی لە جوڵاندندا ( بەبێ خواردنی ھیچ پارچەیەک ) ، 100 جوڵە بووە .

11- بیردۆزییانە ، درێژترین یاری شەتڕەنج دەتوانرێت 5949 جوڵەی تێدا ئەنجام بدرێت.

12- درێژترین یاری لە پاڵەوانیتیدا ، 269 جوڵەی تێدا ئەنجامدرا ، وە یارییەکە بە یەکسانی کۆتای پی ھات ، وە ماوەی 20 کاتژمێر و 15 خولەکی خایاند ، لە ساڵی 1989 دا .

13- یەکەم کۆمپیتەری پرۆگرام کراو ، کە لە پاڵەوانێکی جیھانی بباتەوە لە یاری شەتڕەنجدا ، کۆمپیتەری Deepبوو ، لە نۆڤەمبەری ساڵی 1988 لە کالیفۆرنیا 


14- ئەلبێرت ئاینشتاین ھاوڕێی پاڵەوانی جیھانی Emanuel lasker " ، وە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاریNew York times ئاینشتاین وتی : " من ھیچ کاتم نیە بۆ ئەنجامدانی یاری شەتڕەنج ، کاتێک کار دەکەم نامەوێت ھیچ شتێکی تر مێشکم داگیر بکات بۆ بیر لێ کردنەوەی ". بەڵام لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا ئەنجامیدا.

15- له‌ ساڵی 1985 ، یاریزانی سۆڤیه‌ت گاری كاسپاڕۆڤ بووه‌ گه‌نجترین یاریزانی به‌شداربووی پاڵه‌وانی شه‌تڕه‌نج له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نها 22 ساڵ و 210 ڕۆژ بوو.



16- زانای بیرکاری و فەیلەسوف و یاریزانی شەتڕەنجی ئەڵمانی Emanuel lasker  توانیویەتی بۆ درێژترین ماوە پاریزگاری لە پلەی پاڵەوانی جیھان بکات، کە نزیکەی 27  ساڵ پاڵەوانی جیھان بووە لە نیوان ساڵانی  1894- 1921.


science 6

پێگەی :

بەخێرهاتی بۆ نێو ئەم ماڵپەرە بەهیوای سود بینین

recent


هەموومافێكی پارێزراوە بۆ

Ranjdar ISE

2018