!مێروولهى ھەنگوین چی دهزانی له بارهیهوه
مێروولهی ھەنگوین دەرئاسایەکی سهرسوڕهێنهره کە ھەنگوین لە سکیدا ھەڵدەگرێ و ناسراوه به " مێرولەی
ھەنگوین - Honey ant " ، ئەم مێروولەیە ھەنگوین لە سکیدا ھەڵدەگرێ نەک تەنھا بۆ خواردن پێدانی بێچوەکانی بەڵکو بۆ ھەرکەسێک کە پێویستی پێبێت وەک بڵێی تانکی ھەنگوینە بۆ ھەموو مێروولەکان...ئەم مێرووله لە بیابانە وشک و بێبەرەکانی ئوستڕالیا دەژی وە ئەم مێروولە تاکە سەرچاوەی خواردن پێدانی مێروو و مێروولهكانی ەکانی ترە، بە بێ ئەوەی ئەم مێروولە مێروەکانی تر بناسێ ھەر وەک بێچوەکانی ھەنگوین بەشی ئەوانیش ئەدات.ئەو زانایانەی توێژینەوەیەکی وردیان لەسەر ئەم مێرووه کردوە دەڵێن " ئەم مێرووە سەرچاوەی خواردن پێدانی نەک تەنھا مێروەکانی تره بەڵکو ھەندێک لەو بونەوەرانەش کە لە بیاباندا دەژین " ، ئەوەی زۆر نامۆترە ئەوەیە کە ئەم مێرووە سەرچاوە خواردنی ھەندێک لە مرۆڤەکانیشە کە لە بیابان دەژی .
چۆن ھەنگوین دروست ئەکات ئەم مێرووە ؟؟
سەبارەت بە چۆنێتی دەس خستنی ھەنگوین لەلایەن ئەم مێروەوه ، ئەوە ویستێکی خودایی و سرووستیه و پاشان خۆگونجاندنی ئهو مێرووهیه ، لە دوای باران بارینێکی زۆر وهكو زاناكان ئاماژهیان پێداوه ، بڕێکی زۆر لە گوڵاو لە سەر ڕووەکەکانی بیابان کۆدەبێتەوە ، زوو نامێنێ ئەم گوڵاوە ئەویش لە ژێر ئەو بارودۆخ و کەش و ھەوا سەختەی بیابان، لە دوای ئەم کردارە ئاڵۆزە ئەم ھەنگوینە دروست ئەبێت لە سکی ئەم مێرووە دا تاوەکو قەبارەی سکی گەورە ئەبێت و وەکو دەنکە ترێیەکی لێدێ.

چۆن دەژین ئەم مێروانە ؟؟
ئەم مێرووانە لە شوێنێکی وەکو خانە دا دەژی کە لە خانەکانی لەشی خۆی دەکات، ھەرچەندە جیاوازیشە بەڵام ئەم مێروە خۆی ئەو خانانە دروست ئەکات لە چەندین ژوور پێکدێ ، ھەر ژورێکش 25-30 مێرووی تێدا دەژی، ئەوەی کە زۆر سەیرە ئەوەیە کە ئەم مێروە بە شێوەی ھەڵگەڕاوە ئەژی بە ھۆی قاچە بەھێزەکانیەوە بە سەقفەکەوە دەنوسێ ، ئەگەر بە ھەر ھۆکارێک بەرەوە بێ ئەوە مێرووەکانی تر کە وەک خزمەتکارێک وان دووبارە ھەڵی دەگرنەوە و یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی دووبارە بە دیوارەکەوە بنوسێتەوە. قۆناغە گرینگەکەی ژیانی لە کاتی وەرزی وشکە ساڵی دایە کە ھەموو مێرەوەکانی تر دێن و سەردانی دەکەن تا پێداویستیەکانی ڕۆژانەیان دەستخەن.
چۆن خواردن ئەدات بە مێروەکانی تر ؟
کاتێک ھەر مێرویەکی برسی دێ دەمی دەخاتە نێو دەمی مێروی ھەنگوینەوە ئەویش دڵۆپێ ھەنگونی ئەداتێ. ئەم مێرووە ھەموو شتێک ئەکات لە پێناوی ھێشتنەوەی شانشینەکەی وه زیاتر له 8 هێندهی کێشی خۆی ھەنگوین ھەڵدەگرێ. ئەم مێرووە سودێکی خۆراکی گەورەی ھەیە بۆیە زۆر جار ڕووبەڕوی ھێرش دەبێتەوە لەلایەن مێروەکانیتر چونکە ھەر وەک مرۆڤەکان تەماحیان ھەیە لە دەست بەسەر داگرتنی شتە بە نرخەکان.
: سهرچاوه
: سهرچاوه