
فیزیــــا Physics
ووشەی فیزیا لە ووشەی " فیزیک Physics " ەوە ھاتووە کە یۆنانیە بە مانای ناسینی سروشت ، زانستێکی ئێجگار گەورە و فراوان و بێ کۆتاییە ھەوڵ دەدات وەڵامی پرسیار گەلێکی زۆری سروشتی و گەردونی و ماادی بداتەوە کە مرۆڤ لە دیر زەمانەوە وێلە بۆی و پرسیاری لەسەر دەکات ، فیزیا قوڵ ترین زانستە و لق و بەشێی زۆری لێ دەبێتەوە ھەر لقیکی باس لە شتێکی ژیان و سروشت دەکات و شیکاری بۆ دەکات ، فیزیا لە بچووک ترین پێکھاتەکان وەکو گەردیلە و لە گەردیلە بچوک تر و پاشان بەرەوە پێکھاتە و تەنە گەورەکان ھەتا دەگاتە ئەستێرە و ھەسارە و مەجەڕەکان و کونە رەشەکان ...ھتد ھەڵدەستێ بە لیکۆڵینەوە لەسەریان و وەڵامەکەیان بە ئاشکرا یا نا ئاشکرا دەدات بە دەستەوە ، ھەوڵ دەدات پەیوەندی نێوان ماددە و ھێزە کار تێکەرەکان و ووزەی کار تێ کردو بدۆزێتەوە ، ئەویش بە دیاری کردنی یاسا و رێسا و ھاوکێشەی تایبەت یا کشتی بۆیان وەکو یاساکانی نیوتن و یاسای ھۆک و یاسای نوێڵ و یاساکانی ئەرخەمێدس...زیاتر وە پەیوەندی نێوان ماددەکان و ووزەی وەرگیرا و سروشت و باس لەو گۆرانکاریانە دەکات لەسەر ماددە کاتێ وزە وەردەگرێ یا ھێزێک دەکەوێتە سەری ئەوا چی بەسەر دێت وە ھەروەھا بە پێ ی زیاد و کەمیش کاریگەریەکە دەگۆرێت و ئەنجامی جیاواز دەدات بە دەستەوە ، فیزیا وەڵامی زۆر پرسیاری ئاڵۆز و قوڵ و چڕ دەداتەوە بۆ نمونە لەسەر گەردون ، ڕوناکی ، گەرمی ، ووزە ، فیزیا سودێکی زۆری لێ وەردەگیرێ بۆ دروست کردنی زۆر ئامێر لەوانە کامێرا و تەلیسکۆب و ھاوێنەو ئاوینە و دور بین و لەیزەر و مایکرۆسکۆبی ئەلیکترۆنی و ئامێری تیشکدەر و وە زیاتریش ھەموو ئەمانە لەسەر لقێکی فراوانی فیزیا ئەویش زانستی بینای کە لە بواری ھەموو جۆر و بواری نەخۆشی چارەسەر کردن زۆرر گرنگە.

کاتێ باسی فیزیا دەکرێ کەسی شارەزا یا ئەگەر تەنھا کەمێک زانیاری لەسەر فیزیا ھەبیت بیری بۆ ووشەیەک ئەچێ ئەویش بیردۆزە ، لە زانستی فیزیادا بیردۆز گەلێک زۆر ھەیە و کە ھەندێکیان ھەتا ئێستاش کاریان لەسەر دەکریت و ئەنجامی کۆتاییان نەداوە بە دەستەوە ، دانانی بیردۆزیش بۆ ڕون کردنەوە و ئاسان کردنی شتەکانە لەبەر چاو و بیری مرۆڤەکان و تێگەشتنیان بۆ دیاردە و روداوەکان ، بۆ نمونە گەشتی ڕوناکی و ڕوناکی شکانەوە و ڕوناکی دانەوە و جەمسەرگری و تەراویلکەی ناوچەی گەرم و سارد و مانگ گیران و خۆر گیران و ماددەی ڕەش و خێرای و ھێزی کێش و....ھتد.
ھەندێ لە لقەکانی فیزیا :
١- مێتافیزیک
٢- بایۆفیزیک
٣- فیزیای ئەتۆمی
٤- فیزیای ناوکی
٥- فیزیای ووزە
٦- فیزیای گەرمی
٧- بینای زانی
٨- فیزیای گەردونی
٩- فیزیای کوانتەم
وەکو سەرەتایەکی کورت و پوخت ئاشنای فیزیا بووین لە زنجیرەکانی داھاتوودا زیاتر دەچینە ناوی و ڕون کردنەوەی زیاتر دەدەین لەسەر فیزیا و لق و بەشەکانی لەگەڵ ھەندێ بابەتی سەخت و شێوە خەیاڵی ، رێگەیەکی درێژ لە بەردەم ئێمەدایە و بە ھەزاران زنجیرەی لێ ی دەرباز نابین.