1- ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت له به‌رده‌م تۆدا بكوژرێت به‌ڵام توانرا كۆپیه‌ك له‌و خۆشه‌ویسته‌ت دروستبكرێته‌وه به ئاستێكی به‌رز هه‌تا ئاستی گه‌ردیله‌ی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه ، ئایا ئه‌و هه‌مان ئه‌و كه‌سه ده‌بێته‌وه كه پێشوو تر ناسیوته ؟ ئایا وه‌كو جاران خۆشت ده‌وێته‌وه ؟
2- واتای چیه ده‌ڵێن ژیانێكی باش بژی ؟
3- ئایا ده‌گونجێ ئاسایی بژی بێ ئه‌وه‌ی درۆ بكه‌یت له ژیانتدا ؟
4- ئه‌گه‌ر ببیته مرۆڤێكی نه‌مــر به مه‌رجێك هه‌رگیز نامریت یاخود ناتوانی خۆت بكوژیت ، ئه‌وا نه‌مری هه‌ڵده‌بژێری ؟
5- پاش ئه‌وه‌ی مردی ، تا چ ماوه‌یه‌ك بیرت لێ ده‌كرێته‌وه ؟
6- گرنگی خودی خۆت له كوێوه دێت ؟
7- ئه‌گه‌ر له تواناتدا هه‌بوایه یه‌ك شتت له جیهاندا بگۆڕییایه ، ئه‌و شته چی ده‌بوو ؟
8- ئایا ناڵاندن به ده‌ست شتێك له ژیاندا مه‌رجه بۆ ژیانی مرۆڤ ؟ ئه‌و كه‌سانه چۆنن كه به‌ده‌ست هیچه‌وه نه‌یان ناڵاندوه ؟
9- ئه‌گه‌ر ئازادی ئه‌وه بێت كه هه‌رچیت پێخۆش بێت ئه‌نجامی بده‌یت ، ئایا ئاژه‌ڵه‌كان له مرۆڤ ئازادترن ؟
10- له نێوان 1 ملیار مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ، بۆ ئه‌وت هه‌ڵبژارد ؟
11- بۆچی ئێمه به نیازی خۆمان حوكم له‌سه‌ر خودی خۆمان ده‌ده‌ین به‌ڵام حوكم له‌سه‌ر كه‌سانی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌ین به پێی ڕه‌فتار و كاردانه‌وه‌كانیان ؟
12- پێت وایه خودی تۆ له داهاتوو ئێستا چۆن بیر له تۆ ده‌كاته‌وه ؟
13- هه‌میشه شتێك له‌وێ بوونی هه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی شتێك بوونی هه‌بووبێت ، یا له‌وێ هیچ شتێك بوونی نه‌بووه. ڕات زیاتر له‌سه‌ر كامیانه ؟