Science 6 Science 6
recent

زانیاری نوێ‌

recent
recent
چاوەڕوان بە ...
recent

نیاندەرتاڵ Neanderthal

- ناو: نیاندەرتاڵ
- ڕەگەز : ھومو
- بنەچە : ئەفریقا
- شوێنی بڵاوبونەوەیان : ئەوروپا و باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست.
- ماوە : 400 ھەزار ساڵ پێش ئێستا 
- مێژوی دۆزینەوەیان : 1856 ز
-شوێنی دۆزینەوە : ئەڵمانیا
-داتاشراوەی ناوەکەی : لە ناوی دۆڵی (نیاندر) لە ئەڵمانیا کە یەکەم بەبردبویان لەوێ دۆزیەوە.
- سیفەتەکانی پەیکەری لەشی : کاسە سەرێکی ھێلکەی ، و دەماغێک گەورەتر لە دەماغی مرۆڤی ھاوچەرخ ، و ماسولکەی بەھێز ، و ددانی بەھێزتر و بچوکتر لە ددانی مرۆڤی ھاوچەرخ.
- لەساڵی 2010 ڕۆژنامەی ساینس بابەتێکی بڵاوکردەوە باسی ئەوەی کرد کە DNA مرۆڤی نیاندەرتاڵ بەڕێژەی %99.7 لە DNA مرۆڤی ھاوچەرخ ئەچێت.
-سیفەتەکانی ڕوخساری : چاو گەورە و برۆ ئەستور. لە %1 مرۆڤی نیاندەرتاڵ پرچ سور و ڕەنگکراوە بوون وە ڕوخساریان شڵبوو.

 سیفەتەکانی لاشەیان : باڵا کورت بوون ، درێژی ئاسای ڕەگەزی نێریان 164 سم بوو ، وە مێیەکانیان 155 سم بوو. وە کێشی ئاسای ڕەگەزی نێریان 65 کیلۆگرام بوو، وە مێیەکانیان 64 کیلۆگرام بوو. پێکھاتەی جەستەیان یارمەتیدەربوو لە پاراستنی پلەی گەرمی لەشیان وە بەردەوامبوون لە ژیان کەشی بەستەڵەکیدا. جۆری ژەم : شیکردنەوەی کیمیای ئێسکی مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەریخست کە ژەمی سەرەکیان گۆشت بووە ، وەکو گۆشتی ئاسک و دۆلفین و ماسی . وە ناسراوبوون بەوەی کە شارەزاییەکی تەواویان ھەبوو لەڕاوکردن ، ھەروەک توێژینەوەکان سەلماندیان لەڕێ شیتەڵکردنی کیمیای مرۆڤی نیندەرتاڵ بەوەی کە لەسەر ھەندێ جۆری ڕووەکیش ژیاون. دەست ڕەنگینی : سەرەڕای ڕاوکردن ، نیاندەرتاڵەکان کەرستەی ڕاوکردنیشیان پەرە پێدا، سەرەتا دار و بەرد بوو ، پاشان شاخ و ئتسکی ئاژەڵیاب بەکارئەھێنا. ھەروەھا نیاندەرتاڵ یەکەم کەسبوون کە جلیان لەبەرکرد ، وە پەرەیان دا بە شێوازی چنینی جل و بەرگ لە پێستی ئاژەڵ.  مردوەکانیان ئەخستە گۆڕەوە و گوڵیشیان لەسەر دادەنا،لەمەدا ھیچ جۆرە مرۆڤێکی پێش ئەوان ئەو کارەیان نەکردوە، ئەمەش ھۆکارە لە ئاسان لێکۆڵینەوە لەسەریان لەچاو جۆرەکانی تر. وە ھەندێک توێژینەوە ھەیە دەڵێ کە نیاندەرتاڵەکان یەکەم کەسبوون کە بەلەمیان دروستکردوە و لەناو دەریا بەکاریان ھێناوە. ژیانیان : زاناکان ئاماژە بەوە ئەدەن کە مرۆڤی نیاندەرتاڵ زوو گەشەی کردوە و زووش مردوون، بەڵام ئەکادیمیای نیشتیمانی زانست ڕایەکێ پێچەوانەی ھەبوو کە دەڵێن مرۆڤی نیاندەرتاڵ گەشەی خاوتربووە لە مرۆڤی ئاسای. ژیانی کۆمەڵایەتیان : مرۆڤی نیاندەرتاڵ ھەندێ سیفەتی لەمرۆڤی ئاسای چووە ، بۆ نمونە گرینگی دان بە نەخۆش و یارمەتیدانی یەکتر. زمان : ڕاستروایە کە زمانێکی تایبەت بەخۆیان ھەبووە ، بەڵام شێوەی دەماغیان و پێکھاتە ئاڵۆزەکەیان پشتگیری ئەو ئەگەرە ناکات. تیاچوونیان : ھۆکاری تیاچوونیان تا ئێستا ڕوون نیە ، بەڵام بۆچوونەکان دەڵێن بەھۆی گۆڕانی کەش و ھەوا و ژەمە خۆراکی خراپ و یان مرۆڤی ھاوچەرخ لەناوی بردون بەھۆی جەنگەکانەوە ، یان لەڕێ زۆربوونی تایبەتەوە وە زانایان جەختەکەنەوە لەوەی کە دانیشتوانی ئاسیا و ئەوروپا ڕێژەیەک لە DNA ی مرۆڤی نیاندەرتاڵیان تیایە. 


لەساڵی 2013 پڕۆفیسۆر (ئەیلواند بیرس) لە زانکۆی ئۆکسفۆڕد بۆچوونێکی جیاوازی تەرحکرد وتی ھۆکاری لەناوچوونی مرۆڤی نیاندەرتاڵ بەھۆی گەورەی چاویەوەبووە ، چونکە تا چاو گەورەبێت وزەی زۆرتر سەرفەکات لە دەماغیان. وە مێژووی لەناوچونیان ئەگەڕێتەوە بۆ 40 ھەزار ساڵ پێش ئێستا.......لە کۆتایش دەلێین مرۆڤی ئاسای و نیاندەڕتاڵ جیاوازیەکی وایان نەبووە و ھەر بە مرۆڤ دا ئەنرێن و ئاقڵ بوون و بە کۆمەڵ کاریان کردوە و پێداویستیان دروست کردوە..... ھتد تەنھا جۆرێکی زۆررر کۆنی مرۆڤ بوون.

science 6

پێگەی :

بەخێرهاتی بۆ نێو ئەم ماڵپەرە بەهیوای سود بینین

recent


هەموومافێكی پارێزراوە بۆ

Ranjdar ISE

2018