Science 6 Science 6
recent

زانیاری نوێ‌

recent
recent
چاوەڕوان بە ...
recent

ئایا منداڵ دەتوانێ دوو زمان فێر بێت لە ھەمان کاتدا ؟


کاتێک یەکێک لە ئێمە دەیەوێ فێری زمانێکی نوێ ببێت ئەوا دەبینێ ئاستەنگ و سەختی دێتە بەردەمی ھەرچەندە ئەگەر زیاتر لە زمانێکیش بزانێ ، بەڵام ئەم شتە بە نیسبەت منداڵەوە جیاوازە ، چی دەربارەی مندالێک لە ماڵێکدا گەشە بکات کە دایک و باوکی بە دوو زمانی جیاواز قسە بکەن ؟ لە ڕاستیدا باشترین کات بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ بریتیە لە تەمەنی منداڵی ، لەو ساتەی گەشەی منداڵەکە بەردەوامە ، وە کاتێک فێری دوو زمان دەبێت ئەوا دەتوانێ بە ھەردوو زمانەکە بە پاراوی قسە بکات ، لە کاتێکدا کەسێکی پێگەشتوو ئاستەنگ دێتە بەردەمی لە قسە کردن بە زمانی دووەم بە شێوەیەکی پاراو و دروست.


توێژینەوەکان دەریانخستووە ، منداڵەکان فێری زمان دەبن تەنھا وەکو دەنگێک کە دەیبیستن لەو کاتەی لە ڕەحمی دایکدان پێش لە دایکبوون وە دەنگی دایک گرنگنترین دەنگە کە کۆرپەکە گوێی لێدەبێت و ھەستی پێدەکات ، وە کاتێکیش لە دایک دەبێت توانایەکی بێوێنەی ھەیە لە جیاکردنەوەی دەنگی دایکی و زمانی دایک بەراورد بە زمانەکانی تر. تەنھا ئەوەش نا ، بەڵکو توانای ئەوەی ھەیە دەنگی دایکی لە نێوان 180 دەنگی تریش جیابکاتەوە. ھەروەھا ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان 6 مانگ بۆ 1 ساڵدایە دەتوانن فێری ئەو زمانە ببن کە گوێبیستی دەبن ، بەڵام پاش تێپەڕبوونی یەکەم ساڵی تەمەنیان ئەوا ئەم توانایە تووشی لاوازی دەبێت.

جیاوازیەکی ئاشکرا ھەیە لە نێوان ئەو منداڵانەی کە فێری دوو زمان دەبن لە ھەمان کاتدا ، لەگەڵ ئەو کەسانەی فێری یەک زمان دەبن ئەویش دەرئەنجامی ووشەکانە کە فێری بوون. دەشێ منداڵەکە فێری یەکێک لە زمانەکات بێت لەگەڵ ووشەکانی بە تەواوی بەڵام زمانەکەی تر بەو شێوەیە نا ، بەڵام ئەگەر ھاتوو ھەردوو زمانەکە و ووشەکانی لە ھەمان ساتدا فێربوو ئەوا دواتر دەبێتە منداڵێکی زیاتر وورد و بە ئاگاھا تر لە شتەکانی دەوروبەری ، بێ گومانیش زیرەکتر دەبێت ، ئەو کەسانەی زمانێک زیاتر دەزانن لە زمانی دایکیان ئەوا ھەمیشە زیرەکتر دەبن و زانیاری زیاتر دەتوانن وەدەست بخەن ، وە ئەمانە باشتر دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن گەر ھانا بەرن بۆ زمانی دووەم یا زمانی سێیەم ، وە تەندروستی مێشکیان باشترە و مێشکیان چالاکترە و کەمتر تووشی ڕووخانی چالاکیەکانی مێشک دەبن ، وە پیشانیش دراوە بە دوور دەبن لە تووشی بە نەخۆشیەکانی لە بیر چوونەوە وەکو ئەلزھایمەر. بۆیە توێژەران دایکان و باوکان ئامۆژگاری دەکەن کە ھەوڵبدەن منداڵەکانیان لە ساڵی یەکەمدا فێری زمانێک زیاتر بکەن.

سه‌رچاوه‌:scitechconnect

science 6

پێگەی :

بەخێرهاتی بۆ نێو ئەم ماڵپەرە بەهیوای سود بینین

recent


هەموومافێكی پارێزراوە بۆ

Ranjdar ISE

2018