لە ساڵی 1936 ڕۆشتە زانکۆی برینستۆن لە ئەمریکا دوای دو ساڵ دوبارە گەڕایەوە ئینگلتەرا ماوەیەک پاش گەڕانەوەی جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد لە (Government Code and Cypher School ) دەستی کرد بە کار کردن کە ئێستا بە " Government Communications Headquarters " شوێنی پەیوەندییەکانی حوکومەت " ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە ئاشکرا کردنی نامە وکۆدە نھێنیەکانی ئەڵمانیا , ئەم نامە و کۆدانە ھەمووی تەشفیر کراو بوون دیارە ئەڵمانیا ئەو سەردەمە لە ھەموو ڕویەکەوە پێشکەوتوو بوون ، یەکێ لە گرنگترین ئەو شکاندنانە تورینج کردی شکاندنی ئەنگیما بوو ، زانیاری نوێی دەدایە ھێزی ھاوپەیمانان ، دواتر ئامێرێکی دروست کرد بە ناوی " bombe " ئەم ئامێرەش ڕۆڵێکی باشی ھەب و لە کەشف کردنی کۆدەکانی نامەی ئەڵمانیەکان ، بویە بوویە کەسێکی ناسراو و بەناوبانگ لەو ناو ناوچەی کارێ تێدا دەکرد " بەلتشلی " . دوای کۆتای ھاتنی جەنگ ئالان دەست کرردەوە بە داھێنانەکانی خۆی بۆ دروست کردنی ئامێری پێشکەوتوتر بۆ شیکار کردنی پرسیارە بیرکارەکان لە نێوان ساڵانی 1945 بۆ 1948 کاری لە دروست کردنی دەکرد ، لە ساڵی 1945 ئامێرێکی کۆمپیتەری دروست کرد بە ناوی Automatic Computing Engine کە دواتر کورت کرایەوە بۆ ACE ، لە ساڵی 1948 ئامێرێکی تری دروست کرد لەوەی پێش تر پێشکەوتو تر بوو وە زاکیرەی زیاد تری بۆ دانا بە ناوی " Manchester Automatic digital Machine " نزیکترین بیرۆکە بوو بۆ دۆزینەوەی کۆمپیتەری ئێستا .
ژیانی کۆتای و پڕ مەینەتی و تراژیدی ئالان :
لە ساڵی 1952 ئەوە درایە پاڵ ئالان گوایە ھاوڕەگەز باز بووە ،ئەمە وەکو حەیاچوونێکی گەورە و کاریگەر دانرا لەسەر جیھانی ئینگلیزی و ژیانی ئالانی تەواو وێران کرد ، وەکو ئەوەی پۆلیسی بەریتانیا ئەوەی خستە ڕوو کە ئالان لە لایەن کەسێکەوە رفێنراوە کە ھاورێ ی خۆشەویستەکەی ئالان بووە ئەم دوو کەسە کاری لەو جۆرەیان کردوە ھەرچەندە تەواو روون نەبوو ئایا ئالان بە راستی ھاورەگەز باز بووە یا نا بهڵام ئالان له ئاست ئهم تۆمهته بێ دهنگ بوو! ، ئەم حەیا چوونە لە کۆمەڵگای ئینگلیزی دا تەواو بڵاو بوویەوە ، پاشان ئالان درایە دادگا لە ساڵی 1953 و لە مانگی 3 دا بە پێ ی دادگا بە تۆمەتی ھاورەگەز بازی حوکمی بەسەردا درا ، دوو حوکم بوو کە ئەبوایە ئالان یەکێکیان ھەڵبژێرێ یەکەم ئەوەیە بخرێتە بەندینخانە ، دووەم ئەوەیە شیکاری کیمیای بۆ بکرێت و ھۆرمۆنی مێیەکی بکرێتە لەشی لە رێگەی دەرزیەوە کە ھۆرمۆنەکەش بریتی بوو لە ئەسترۆجین بوو بۆ ماوەی یەک ساڵ . ئالان حوکمی دووەمی ھەڵبژراد دوای ئەم حوکمە ژیان و گوزەرانی ئالان تەواو تێک چوو ، لە کار و پیشەکەی دەرکرا ، ھەروەھا لە زانکۆی ماننجستەریش دەرکرا کە لەوێ دەیخوێند ، وە کارتی ئاسایشی حوکمەتیشی لێ سەنرایەوە ، بەم جۆرە ئالان ماوەیەک ژیا ھەتا ساڵی 1954 لە مانگی 7 دا بە مردوی لە ژوورەکەی خۆی دۆزرایەوە ! کە ووترا بوو سێوێکی ژەھراوی خواردەوە کە لە جۆری ژەھری سیانید بووە ! ئایا ئەم مردنە راستی بوو ئالان خۆی کوشت یا کوشتیان ! دەوترێ ئەو کەسانەی کە سیخوڕ بوون بەم شێوە خۆیان کووشتوە !! بەڵام ئایا ئالان بە راستی ھاوڕەگەز باز بووە ؟ خۆی خۆی کوشت ؟! بە پێ ی زۆرینەی سەرچاوەکان بێت ئالان بە ھاورەگەز باز دانراوە بەڵام ئالان خۆی نەکووشت بەڵکو دهوترێ لە لایەن دەزگای ھەواڵ گریەوە کوژرا چونکە ئالان زیرەک ترین کەس بوو لە بواری تەشفیر کردن و شکاندنی کۆد و نوسراو و نامە تەشفیرەکان بەمەش بو بوویە جێ مەترسی بۆ ھەندێ لایەن ، لەو سەردەمە ھاوڕەگەز بازی لە بەریتانیا قەدەغە بوو وە سزای زۆرر توند بوو چونکە بە شتێکی زۆرر نا یاسای دا ئەنرا وەکو ئێستا نەبوو ، وە ئەگەرێکی تریش ئەوەیە کە کوژراوە چونکە زانیاری زۆری لەسەر damaging زانیوە وە کەسێکی نوسەری ناوداریشبە ناوی Roger Bristow دڵنیای خۆی دەربریەوە کە ئالان لە لایەن FBI یەوە کوژراوە .
زانیاری خێرا : خەوارزمی یا ئەلگۆریثم " Algorithm " بریتی یە لە کۆمەڵە ھەنگاوێکی بیرکاری و لۆجیکی و زنجیرەی کە پێویستە بۆ شیکار کردنی پرسیارێک یا ھاوکێشەیەک ، ئەم ناوەش دەگەرێتەوە بۆ زانایەکی موسڵمان بە ناوی " 'طاشقندى" کە ناوی تەواوی " جەعفەر محمد کوری موسای خەوارزمی " یە کە بۆ یەکەم جار ئەم کەسە ئەم جۆرە زانستەی داھێنا کە لە سەدەی نۆیەم ژیاوە . ئالان لەو سەردەمە زیرەک ترین کەس بووە لە بواری چارەسەر کردن و شیکار کردنی گەورە ترین کێشە بیرکاری و لۆجیکیەکان لە رێگەی Algorithm ەوە کە ئەم زیرەکی و زانستەی خۆی کرد بە شێوە کۆمپیوتەرێک بۆ ئێمە و ئاسان کاریەکی بێ وێنەی بۆ کردین .