Science 6 Science 6
recent

زانیاری نوێ‌

recent
recent
چاوەڕوان بە ...
recent

داگیرکردنی فەڕەنسا

ھەر لەساڵی 1929 وە فەڕەنسا دەستیکرد بە بونیاتنانی ھێڵێکی بەرگری بەدرێژایی سنورە وشکانیەکەی لەگەڵ ئەڵمانیا تا دەگاتە له‌کسمبۆرگ ، واتا ھێڵی ماجینۆ کۆتایی پێدێت لەسەرەتای سنوری فەڕەنسا لەگەڵله‌کسمبۆرگ ، بەڵام ناوچە شاخاویەکانی ئەردین کە کەوتبووە باکوری فەڕەنساوە بەدرێژایی ھێڵی سنوری فەڕەنسا – بەلجیکا پەرژین نەکرابوو ، وە سەرکردایەتی فەڕەنسی ھەڵەیەکی تری کرد کاتێک ھەموو ھێزەکەی لە سنورەکانی ئەڵمانیا کۆکردبۆوە و باقی سنورەکانی تری لەگەڵ " بەلجیکا و ھۆڵه‌ندا و له‌کسمبۆرگ " زۆر بێ باکانە خاڵیکردبوو لەسەرباز ، تەنھا ھەندێ پاسەوانی ھێشتبۆوە .

بەپێی ڕای ژەنەڕاڵ گاملین سەرکردەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا پێی وابوو وڵاتانی  بەلجیکا و ھۆڵه‌ندا و له‌کسمبۆرگ دژی ئەڵمانیان و ڕێگانادەن سوپای ئەڵمانیا زەویەکانیان بەکاربێنن تا لەوێوە بپەڕێنەوە بۆ فەڕەنسا ، بەڵام ژەنەڕال گاملین بیری لەوە نەکردبۆوە کە چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو وڵاتانە داگیربکرێت لەلایەن ئەڵمانیاوە !! ، ھەروەھا پێیوابوو کە ناوچەی ئەردین ناوچەیەکی شاخاوی و سەختە.


بەھۆی پێشکەوتووی و جۆراوجۆری چەکەکانی ئەڵمانیا کە دروستیانکردبوو وایکردبوو ئەڵمانیا ببێتە بلیمەتی دروستکردنی چەک ، ژەنەڕاڵ گودریان و ژەنەڕاڵ تریشکو و ژەنەڕاڵ ماینشتاین  کە ھێتلەر خودی خۆی ڕایسپاردبوون دا فەڕەنسا داگیربکەن دەیانزانی کە ھێرشکردنە سەر فەڕەنسا لەڕێی سنورە جیاکەرەوەکەی نێوانیا زۆر قورسە بەھۆی ھێڵی بەرگری ماجینۆ ، وە زۆربەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەوێ چڕکرابوونەوە ، بۆیە ژەنەڕاڵ تریشکو و ماینشتاین پێیان باشبوو کە بەدەوری فەڕەنسادا بسوڕێنەوە و ھێرشی بکەنە سەر لەڕێی تێپەڕێن بە سێ وڵاتدا ئەوانیش بەلجیکا و له‌کسمبۆرگ و ھۆڵه‌ندا پاشان ھێرش کەنە سەر ھێڵی یەکەمی ڕۆژئاوا تا ڕێگا لە ھاوپەیمانەکان بگرێت بەروە باشور نەکشێنەوە ، بەڵکو بەرەو بەندەری دانکیر بڕۆن ، مەبەست لێشی دوو لەتکردنی سوپای ھاوپەیمانەکان بوو پاشان ئاراستەیان بکەن بەرەو پاریس . ئەمە ئەو پلانەبوو کە فەڕەنسای تێکشکان لەماوەی مانگ و نیوێک لە 14 جوڵای 1940 فەڕەنسا خۆی دا بەدەستەوە و ئەڵمانیاش چویە ناو پایتەختەكه‌.
science 6

پێگەی :

بەخێرهاتی بۆ نێو ئەم ماڵپەرە بەهیوای سود بینین

recent


هەموومافێكی پارێزراوە بۆ

Ranjdar ISE

2018